AP ١٤٠٥ جۆزەردان ١٨ ١٤:١٢

بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا: دوژمن واز لە خراپەکاری نەهێنێت هێرشمان بەردەوام دەبێت

بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا: دوژمن واز لە خراپەکاری نەهێنێت هێرشمان بەردەوام دەبێت

بڕیارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای سپای پاسداران ڕایگەیاند کە شەڕانگێزی و خراپەکاری بەردەوام بێت، بە توندیتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند: ئێمە هەروەک بەڵێنمان دابوو هەڵسوکەوتمان کردووە، هێزە چەکدارە زلهێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوانەش سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی ئێران سەلماندوویانە کە لە لووتکەی ئامادەکارییە بەرگری و هێرشبەرەکاندا بە خێرایی و وردبینییەکی زۆرەوە هەڵسوکەوتیان کردووە و وا لە دوژمنانی ئەمریکی و زایۆنیست دەکەن پەشیمان بن لەوەی کردوویانە.

لە شەپۆلی نوێی چالاکییەکان لەدژی ئامانجە گرنگ و هەستیارەکان لە ناوچە داگیرکراوەکاندا، دوژمن ئۆپەراسیۆنێکی هێرشبەرانە و سەرکەوتووانەی لەلایەن هێزە بەتواناکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەزموون کرد و گورزی قورس و ئامانجدار و زیرەک و زیانبەخشی لێکەوتەوە.

ئەمریکای تاوانبار و ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی دەبێ بزانن کە ئێران بەهێز و سەربەرزە و هێزەکانی بەرخۆدانی شەرەفمەندی ناوچەکە لە هەر هەلومەرجێکدا و لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکدا خۆڕاگر دەبن و هەرگیز تەسلیمی ئەو دوژمنانە نابن کە لە شەڕدا دۆڕاون و ئەگەر شەڕانگێزی و خراپەکاری بەردەوام بێت، بە توندیتر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

News ID 59671

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha